×

کورتەی گشتی

ئەپڵیکەیشنی فرۆشتنی بەرهەمەکانی لالەزار یەکێکە لە بەرهەمە ناوازەکانی ستافەکەمان کە بە شێوەیەکی نوێی سەردەمیانە و دیزاینێکی ناوازە دروست کراوە بۆ هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس IOS، ئەم ئەپڵیکەیشنە هەر سێ زمانی کوردی، ئینگلیزی ، عەرەبی  لەسەر جێگیر کراوە. ئەم ئەپە پێک هاتووە لە چەند بەشێک کە بەشێوەیەکی سەردەمیانە ڕێخستنی بۆ کراوە وەک بەشی سەرەکی ، بەرهەمەکان، گەڕان بۆ بەرهەمەکان، سەبەتەی کڕین و بەشی هەژمار و ڕێکخستنی هەژمار. ئامانجی ناوەندی ناوبراو لە دروستکردنی ئەم ئەپڵیکەیشنە پشاندان و فرۆشتنی زیاتری بەرهەمەکانی خۆیانە بە کڕیارەکانیان بە شێوازێکی نوێی سەردەمیانە تاکو کڕیاران بتوانن سەرجەم بەرهەمەکانی ناوەندی ناوبراو ببینن لە هەر شوێنێک و لە هەر کاتێکدا.

تایبەتمەندییەکانی ئەپڵیکەیشن (نەرمەواڵە)

١-زیادکردنی زیاد لە زمانێک
٢-دانانی بەرهەمی جۆراو جۆڕ
٣-ئەو بەرهەمانەی کە بەپێی قەبارە و ڕەنگ نرخیان دەگۆڕێت
٤-دانانی سەرجەم زانیارییەکان لەسەر کاڵاکان وەک ژمارەی لاپەڕە و نوسەر و کورتەی بەهەم
٥-کڕینی ئۆنڵاین
٦-کڕین بە بەکارهێنانی فاست پەی
٧-پێشنیارکردنی کاڵای پەیوەندیدار لە کاتی کردنەوەی کاڵایەکدا
٨-دانانی داشکاندنی کاتی بۆ بەرهەمەکان
٩-دانانی بەرهەمی تایبەت و پڕفرۆشترین بەرهەم
١٠-جیاکردنەوەی بەرهەمەکان بە پێی پلەبەندی
١١-ڕیزکردنی بەرهەمەکان بەپێی ڕەنگ ، بەروار ، پلەبەندی ، نرخ
١٢-دۆخی داواکاریەکان (لەم بەشەدا کڕیار دەتوانێت دۆخی کاڵاکانی ببینێت کە ئایا کاڵا بەردەستە یاخوود ڕەتکراوەتەوە یاخوود گەیەندراوە)
١٣-بەشی نوێکردنەوەی هەژمار و زانیارییەکانی کڕیار
١٤-ئاگانامەکان و ئاگادارکردنەوەکان
١٥-بەشی ڕێخستنی ئەپڵیکەیشن
١٦- دۆخی ڕۆژ و دۆخی شەو و چەندین تایبەتمەندی ناوازەی دیکە...


ئێرە سکان بکە و ئەپڵیکەیشنی Lalezar Book & Hobby دابگرە



  • بەکارهێنەر
    ستافی لالەزار
  • بودجە
    $
  • ماوە
    ١٢ ڕۆژ

ئایا پرسیارێکت هەیە؟